دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیانپێكرده‌وه‌

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیانپێكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ راگیرانیان، دووباره‌ ده‌ستیانپێكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگە‌یاندبوو، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌هۆی ناڵه‌باری كه‌شوهه‌واوه‌ له‌ كاتژمێر 4:00ـی به‌یانییه‌وه‌ راگیرابوون.