دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کۆتایی ئەم مانگە دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری هەولێر

? عیماد رەفعەت، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پێیوایە بەهۆی بارانبارین و بەفربارینی هەفتەی رابردووەوە دابەشکردنی نەوت سست بووە. لەبارەی دابەشکردنی نەوت لەنێو شاری هەولێریش عیماد رەفعەت رایگەیاند: “بەگوێرەی ئەو دابەشکردنەی ئێستا و قسەی بەرپرسانی سامانە سرووشتییەکان بێت، کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی شوبات دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری هەولێر.”