سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کاکەیی (یارسانەکان) دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا سەبارەت بە جەژنی کاکەییەکان نووسیویەتی “بەڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی  کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین”.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

‎لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی  کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە. 

‎جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن.

‎مەسرور بارزانی

‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان