ئه‌و پیاوه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر كچه‌کەی خۆی كوشت ده‌ستگیركرا

ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له‌ شاری هه‌ولێر كچه‌ شازده‌ ساڵانییه‌كه‌ی خۆی كوشت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ی دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی له‌ شاری هه‌ولێر كچه‌ شازده‌ ساڵانییه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (ره‌ها) كوشت، ده‌ستگیركرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پیاوه‌كه‌ ناوی (ب.ف.)ـه‌ و سێ كچی هه‌یه، پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، كچه‌كانی دیكه‌ی بردووه‌ته‌ ماڵی دراوسێیه‌كیان و دواتر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

(ب.ف)، به‌ر له‌ دوو ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، به‌ر له‌ تاوانه‌كه‌، ئه‌و كه‌سه‌، نینۆكی كچه‌كه‌ی قرتاندووه‌ و بڕه‌ری تیژی له‌ سه‌ری كچه‌كه‌ داوه‌.

پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ و خۆی حه‌شار داوه‌ و منداڵه‌كان لای پووریان بوونه‌ و دوێنێی به‌ ده‌رفه‌ت زانیوه‌، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه