بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەناو شاری سلێمانی تەقەی کرد، دواتر هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و سەرئەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنشیدا، دەست بەسەر دوو چەک لەجۆری دەمانچەیەک و کلاشینکۆفێکدا گیرا، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکیش کە بە تۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە