سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەکات.
رۆژی هەینی 06-01-2023، پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەستپێدەکات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەکەدا دەبن.
یەکێک لەو سەرکردانەی بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى کەنداو 25 لە بەسرە دەکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
بڕیارە پاڵەوانێتیى تۆپى پێى کەنداوى 25 لە شارى بەسرەى باشوورى عێراق بە بەشداریى هەشت هەڵبژاردەى کەنداو دەستپێبکات.
کەنداو 25، بە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان دەستپێدەکات، یارییەکە کاژێر 19:00 لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و راستەوخۆ لە پەیجی رووداو سپۆرتس دەگوازرێتەوە.