به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا لە هەولێر، دوای ئه‌وه‌ی باوکێک کچه ته‌مه‌ن 15 ساڵییه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، هه‌ڵدێت.
كه‌سی نزیك كچه كوژراوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێش كووشتنی كچه‌كه، له لایه‌ن باوكییه‌وه به سه‌ختی لێی دراوە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر له‌وباره‌یه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، “تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی. پێشتریش ئەو کەسە دەستگیرکراوە و بە کەفالەت ئازادکراوە و مادده‌ی هۆشبه‌ری كێشاوه.”