كاریگەری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوامیيان دەبێت
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ١٢ كاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژه‌ی باران بارین لە هەرێمی کوردستان له گه‌رمیان بووه و نزمترین پله‌ی گه‌رماش له حاجی ئۆمه‌ران که -٢ پله تۆمار کراوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ چەند رۆژی داهاتوو، و رێژه‌ی بارانبارین بۆ دوانزه كاتژمێری رابردوو لە ده‌خاته‌ڕوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لە رۆژانی رابردوودا به‌هۆی ئەو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه رووی له ناوچه‌كه كرد، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا گۆڕانكاری لە هەرێمی کوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و شه‌پۆلێكی سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه. بەڵام بۆ رۆژانی داهاتوو پێشبینییه‌كان به‌م شێوه‌یه دەبن.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ٥ی كانوونی دووه‌م، كاریگەری نزمە پەستانی دەریای سوور بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی بەیانی، كە ئاستی دابارین لەناوچەكانی گەرمیان و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی زیاد دەبێت بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و دەڤەری گەرمیان و بۆ كاتەكانی ئێوارە كەشەكە سەقامگیر دەبێت بۆ ماوەیەكی كەم تا كاتەكانی بەیانی رۆژی هەینی.
رۆژانی هەینی و شەممە ٦ و ٧ی كانوونی دووه‌م، رەوشی كەش و هەوا دووبارە ناسەقامگیر بوونێكی تر بە خۆوە دەبینێت، لە سەرەتای رۆژی هەینی دابارین بە شێوەی نمە بارانی كەمی پچڕپچڕ و كڕێوە بەفر لەناوچە شاخاویەكان دەبێت و زیاتر ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو كاریگەریی دابارین زیاد دەكات.
رۆژی یەك شەممە ٨ی كانوونی دووه‌م، كاریگەری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بەردەوامی دەبێت، بەتایبەتی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ كاتەكانی ئێوارەش كەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما و رێژه‌ی باران بارین له ماوه‌ی ١٢ كاتژمێری رۆژی رابردوو به‌م شێوه‌یه بووه:
شوێن | رێژەی باران | شوێن | رێژەی باران | شوێن | رێژەی باران |
خانه‌قین | 18 ملم | كه‌لار | 13.4 ملم | ده‌ربه‌ند | 13.2 ملم |
بازیان | 10.2 ملم | مه‌یدان | 9.8 ملم | هه‌ڵه‌بجه | 9.6 ملم |
سلێمانی | 9.4 ملم | چه‌مچه‌ماڵ | 8 ملم | كه‌ركووك | 6.3 ملم |
هه‌ڵشۆ | 5.4 ملم | شه‌مامك | 1.7 ملم | هه‌ولێر | 0.5 ملم |
پیرمام | 0.5 ملم | دوكان | 0.2 ملم |
نزمترین پله كه تۆمار كرابێت له ( حاجی ئۆمه‌ران و سۆران و بازیان و كانی ماسی و هه‌ڵه‌بجه) بووه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣