شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتەوە و تائێستا پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە.
سەرچاوەیەک لە حاجی ئۆمەران رایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە.
راشیگەیاند، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی سۆران بەفرەکەیان راماڵیوە، بەڵام دابەزینی پلەکانی گەرمە بەشی زۆری رێگاکەی کردووەتە بەستەڵەک بەم هۆیەوە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی بەفر راماڵین بۆ نەهێشتنی کاریگەری بەستەڵەک و ئاساییکردنەوەی هاتووچۆ سەرقاڵی بڵاوکردنەوی خوێن بەدرێژایی رێگەکە.