به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ھاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكهینهوه لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان، ھەردوو رێگەی دۆڵەمیران بۆ سەر شاخی گۆیژە و ڕێگەی چاڤیلاند بۆ گۆیژە به‌كارنه‌هێنن.
ئاماژه‌شی دا: هه‌ردوو ڕێگاكه بەھۆی بەفربارینەوە له ئێستادا بەربەستکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داواشی كرد ھیچ کەسێک بە مەبەستی چوونە سەر شاخی گۆیژە ڕوو لەو ناوچانە نەکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رماوه به‌فر له‌سه‌ر شاخی گۆیژه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌بارێت