چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

به‌ فه‌رمی سبه‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌ پشوو

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی قائیمقامی قەزایی پێنجوێن:

بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاکەماندا. بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ رێکەوتی (4-1-2023) رۆژی(پێنج شەممە) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک  وناڵپارێز و  ناو قەزای پێنجوێن.

زانا رەحمان 

قائیمقامی قەزای پێنجوێن