ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی كوردی بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی جێگیركراوه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له نێوان لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه، به‌ڵام رێكاره‌كانی ئه‌و پرسه له قۆناغی سه‌ره‌تایه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ته‌نیا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكهێندراوه له نۆ په‌رله‌مانتار و له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
نه‌جوا كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئامار و زانیاری سه‌باره‌ت به به‌و مامۆستایانه و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی كۆده‌بنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و مووچه‌یان بۆ دابینبكرێت