وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکو ٣ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ (٢٠٢٣)، بڕی ٤٧ ملیۆن و ٥٧ هەزار ٦٠٠ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکردووە.
بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، تاوەکوو ئێستا ٢٣١ هەزار و ٩٥٨ خێزان لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت:
لە سنووری پارێزگای هەولێر، ١٥ ملیۆن ٩٩١ هەزار و ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٧٦ هەزار و ٦٢٦ خێزان سوودمەند بوونە.
لە سنووری پارێزگای دهۆک، ١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٥٩ هەزار و ٤٧٠ خێزان سوودمەند بوونە.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ١٨ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٨٠٠ لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و ٩٤ هەزار و ١٤٤ خێزان سوودمەند بوونە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٧٠ ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر ٣٢٠ هەزار بەرمیلی بە نرخی ٢٨٤ هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە ٦٥% و هاووڵاتییان تەنیا لە ٣٥% نرخەکەی دەدەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣