دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆکی حکوومەت رەزامەندی لەسەر داوایەکی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوایەکی وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پەسەند کرد.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە نوسراوی ژمارە 1314 لە 2022/11/7  داوای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو منداڵانە کرد کە لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەروو 18 ساڵ و دواتر لە خانەکان نامێنن و ئەو ژنانەیەش لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون، بەڵام پاش چارەسەری کێشەکانیشیان، کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو داوایەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پەسەند کرد و لایەنی پەیوەندیداری بۆ جێبەجێکردنی کارەکان، راسپارد.