وەزارەتی دارایی لەبارەی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە بڕیاری دا

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیکدا پرسی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە تاوتوێ کرا کە خۆی دەگرێت لە بەشێک لەو باج و ڕسوماتانەی لەلایەن بەشێک لە وەزارەتەکانەوە وەردەگیرێت بە میکانیزمێکی تایبەت ڕێژەیەکی بۆ سندوقەکە دابین دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە باسی لەوە کرد کە “دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی وەزارەتی تەندروستی کە دەبێت لەپێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانییانی توشبوو بە نەخۆشیەکە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین بکەین.”

وەزارەتی دارایی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە لە گرنگترین کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی دروستکردنی سندوقی شێرپەنجەیە لەژێر چاودێری وەزارەتی دارایی پڕدەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر