وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له نووسراوێكدا داوا له گشت میدیا بینراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات زمانی ئاماژه زیاد بكه‌ن به‌تایبه‌ت له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراسته‌ی گشت میدیا بینراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، تێیدا هاتووه: له‌سه‌ر راسپارده‌ی لێژنه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته زمانی ئاماژه به‌كاربێنن به تایبه‌تی له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا.