سلێمان تاشان – هه‌ولێر
یەکێک لە سەرەکیترین ئەو بەرهەمامەی کە هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتانی جیهانی دەکات نەوتی خاوە، بەڵام لە بەرهەمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکانیشدا توانیویەتی هەندێک هەنگاوی باش بنێت کە جێی سەرنجن. ئاماری فەرمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەری دەخات کەهەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەهای شەش سەد و حەفتا و دوو ملیۆن دۆلار شمەکی هەناردە کردووە.
ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان جگە لە نەوت، بایەخ بە کەرتەکانی تریش دەدات و دەخوازێت کەرتەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بکاتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات. هەرچەندە هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە بەڵام هەنگاوی باش نراوە و ئامارەکان دەری دەخەنڕادەی هەناردە زیادی کردووە.
بەگوتەی نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن له ساڵی ٢٠٢٢ به‌راورد به ساڵێک پێشتر به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته شەش سەد و حەفتا و دوو ملیۆن و حەوت سەد و شەست وحەوت هه‌زار دۆلار. ئەو ڕوونی کردووەتەوە کە قه‌باره‌ی هاورده‌ش لە ساڵی ٢٠٢٢دا بریتی بووە لە پازدە ملیار و چوار سەد و سێ ملیۆن دۆلار بووه.
پێویستە ئاماژە بەو راستییە بکرێت کە ئەو هەناردەیەی ئەو بەرپرسەی حکوومەت ئاماژەی پێ کردووە نەوت ناگرێتەوە بەڵکوو بەرهەمەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چەند جۆر بەرهەمی ترن. حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکاتو بەڕێوەبردنی وڵات و داهات و مووچەش بە رێژەیەکی سەرەکی پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت.
ئەگەر هەرێمی کوردستان قەوارەکەی دەوڵەت بوایە دەکرا بەو ئامارانەیڕادەگەیەنرێت کورتهێنانی بازرگانی بە ژمارە ئاشکرا بکرێت. بەڵام کێشە لەوەدایە ئەو پازدە ملیار دۆلارەی کە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە هەمووی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نەبووە بەڵکوو بەشێکی بۆ پارێزگاکانی تری عێراقڕەوانە کراون.
هەرێمی کوردستان خاوەنی کۆمەڵێک دەروازەی گرنگی بازرگانییە و نزیکەی ٦٠% لە هاوردەی عێراق لەڕێی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێن و بۆیەش ناتوانرێ ئەو ژمارە وردە ئاشکرا بکرێت کە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
ئەوی لە بەهای هەناردەی نانەوتیی هەرێم گرنگە، ئەوەیە ئەو قەبارەیە هەرچەندە بەرزتر بێت ئەوا بەو واتایەیە کە پشتئەستووریی هەرێمی کوردستان بە نەوت کەمتر دەبێتەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە کار بۆ ئەوە دەکات بە پەرەپێدانی کەرتی تایبەتی و گرنگیدان بە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چەندین سێکتەری تر، قەبارەی هەناردە بەرز بکاتەوە.
نەوت لەم بەرهەمانەیە کە کە زۆر جێی گەرەنتی نییە و هەڵبەز و دابەزی نرخەکەی دەبێتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیری ئابووریی وڵات. ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دابەزینی نرخی نەوتڕۆڵی هەبوو لە قووڵکردنەوەی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان. لە ساڵی ٢٠٢٠یش بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا، نرخی نەوت ئەوەندە دابەزی کە خەرجییەکانی دەرنەدەهێنا و بۆیەش گرنگیدان بە سێکتەرەکانی تری وک کشتوکاڵ بووەتە ئامانجێکی ستراتیجیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
وه‌ك بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستوویەتە روو، له ساڵی رابردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێنج هه‌زار و چوار سەد و دوو مۆڵه‌تی هاورده‌ی شتومه‌ك و سەد و شەست و هەشت مۆڵه‌تی هه‌نارده‌ی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی داوه. یه‌كێك له‌و كاڵایانه‌ی هاورده كراوه و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، هێنانی ئۆتۆمبێله؛ له ساڵیڕابردوو سەد و پێنج هەزار و سەد و بیست و شەش ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
ئه‌و كاڵا سه‌ره‌كییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠٢٢دا هه‌نارده‌ی كردوون بریتین له كانزا، هه‌نار، دۆشاوی ته‌ماته، دۆشاوی کونجی، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجه‌ڵه،یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو. جگه له پرسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، چاودێریكردنی بازرگانیی ناوخۆ، یه‌كێك بووه له كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانی.
هاوکاتسەرچاوەیەکی دیکە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاندووە؛ له میانی چاودێرییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانی له ساڵی ٢٠٢٢دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، چوارسەد و چل و هەشت هه‌زار كیلۆ كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو براون. هه‌روه‌ها هه‌زار و هەشت سەد و نۆ سه‌رپێچیی بازرگانی هه‌بوون، ئه‌وه‌ش دوو سەد و هەشتا و یەک داخستن و سزای دارایی سێ سەد و بیست و نۆ ملیۆن و سێ سەد و بیست و دوو هه‌زار دیناری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخپێدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی قەبارەی هەناردەی ناپێترۆڵی دەتوانێت گەرەنتی ئابوورییەکەی بکات و لە ئەگەری هەر کێشەیەک بۆ سەر کەرتی نەوت، لە کاریگەریی قەیرانەکان کەم بکاتەوە.