دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راگەیاند، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کاریگەری دەکاتە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتا لە باشووری هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، دەستپێکی بارانبارینەکە بەشێوەیەکی مامناوەند دەبێت لە پارێزگای هەڵەبجە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەکات دواتر کاریگەری دەکاتە سەر پارێزگای سلێمانی و درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە گشتی.
سەبارەت بە ئاستی دابەرینی باران و مەترسی دروستبوونی لافاو وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، گوتی: “ئاستی دابارینی باران لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازی دەبێت، سەرەتا بارانی مامناوەند دەبێت، دواتر لە هەندێک شوێن دەبێتە لێزمە باران، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت”.
گوتیشی: “بەپێی پێشبینییەکان ئەو شەپۆلەی بارانبارین 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە کاریگەری دابارین کۆتایی دێت، بەڵام ئەو کەشوهەوا ساردەی روو دەکاتە ناوچەکە دەکات لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بەڵام بەو جۆرە نییە کە سۆشیال میدیا باسی لێوەدەکرێت”.
