پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە چوارڕێیانی گەڕەکی نەورۆز، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ئـ. س. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و پاپی کێشانی ماددە هۆشبەرەکان و چەقۆیەک و ماتۆڕسکیلێکدا گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخراوه و ڕادەستی دادگا کراوه