میدیاكارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت كە لە لایەن حزبەكەیەوە، مووچەی خۆی و ”ماڵ و منداڵی“یان بڕیوە.
ئەرسەلان پەرۆش، بێژەری هەواڵ لە كەناڵی (گەلی كوردستان)ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد: ”21 دانە ساڵی ڕێکە من بۆ یەکێتی دەقیڕێنم، کەچی ئێستا مووچەکەیان پێ ڕەوا نەبینیم و قووتی خۆم و ماڵ و مناڵیان بڕیم!“
هاوكات رەخنەی توندیش لە حزبەكەی دەگرێت و رای دەگەیەنێت: ”ئاوا خزمەت بە کوڕی شەهید و کادیری دڵسۆز و ڕاستەقینە دەکەن ؟“