لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مێردین 6 کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2023 لە رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی میدیات – ئۆمەرلی روویدا؛ لەکاتی گواستنەوەی کارمەندانی پارێزگا و زانکۆی مێردین مینی پاسێک وەرگەڕاوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون کە لەنێو هەمان مینی پاسدا بوون.

سێ لە بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری میدیات و دوو بریندارەکەی دیکەش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مێردین.

ھەواڵی زیاتر