دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢دەکرێت

بڕیارە رۆژی چوارشەمی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندان ساڵە، بە پلانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بەبێ‌ ئەوەی یەك دینار لە بەغداوە بێ‌ 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی “ڕۆژنامەی هەولێر” رۆژی چوارشەمی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێ.

وەك ئەوەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر” گوتراوە، مووچە لە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و دواتر بەگوێرەی خشتەی مانگەكانی پێشوو دابەشكردنەكە بەردەوام دەبێت.

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ بە داهاتی ناوخۆ دابین دەكرێ، ئێستە هەوڵێك هەیە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا تا مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە مسۆگەر بكرێ‌.

ھەواڵی زیاتر