چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئومێد خۆشناو: نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار گه‌شتیار له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (1ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیکەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو بازگه‌ی “شێراوا و خازر” هاتوونەتە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆکردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەکان، ژماره‌كان زۆر زیاتر ده‌بن