چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەجید ساڵح: سلێمانی شاری بێ حاكمە و بەرەو هەڵدێرێكی ترسناك دەچێ

نووسەرێك، كە هاوكات بەربژێری پێشتری بزووتنەوەی گۆڕان بووە بۆ پەرلەمان، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) سەبارەت بە دۆخی ئێستای سلێمانی نووسیویەتی، كە ئەو شارە لەسایەی دوو براكەوە (كە مەبەستی بافڵ و قوباد تاڵەبانی)ییە، لە شارێكی بێ حاكم دەچێ و بەرەو هەڵدێرێكی ترسناك هەنگاو دەنێ.

مەجید ساڵح، نووسەر و بەربژێری پێشتری بزووتنەوەی گۆڕان، لەژێر ناونیشانی (سلێمانی بە دەستی دوو براكەوە!) نووسیویەتی: ”هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن، سلێمانی لە شارێكی بێ حاكم دەچێ و بەرەو هەڵدێرێكی ترسناك هەنگاو دەنێ“.

نووسەر، كە پێشتر خۆی بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان بووە، ئەو حزبەش لە رەخنە بەدەر ناكات، بەڵام بەتایبەت كە دوو براكە (بافڵ و قوباد تاڵەبانی)، زیاتر ئەخاتە بەر نەشتەری رەخنەكانی و بە شایستەی ئەو پێگەیان نازانێ و نووسیویەتی: ”دوو براكە، كە ئەزموونێكی سیاسی و ئیداریی وایان نییە لەو پۆست و مەقامەدا بن، بێباكیی حكوومەت و لاوازیی بزووتنەوەی گۆڕان و بێدەنگیی نوخبەی روناكبیری شارەكەیان قۆستووەتەوە بۆ رازیكردنی پۆپۆلیزمی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەوەی بە خەیاڵیش تەسەور نەدەكرا لەو شارە (سلێمانی) رووبدات، ئەوان بە لێدوانێكی سەرپێی دەیكەن بە فەرمان و جێبەجێی دەكەن.”

مەجید ساڵح، سەبارەت بەو خەڵكەی ئێستا چەپڵە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو شارە لێ دەدەن، دەنووسێ: ”غافڵ لەوەی ئەوانەی ئێستا چەپڵەیان بۆ لێ دەدەن، رۆژیان بێت و دەسەڵاتیان هەبێت، پێش خەڵكی مەدەنیخواز، ئەوان سزا دەدەن.“

لەكۆتاییدا نووسەر وەك هۆشدارییەك بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو شارە، بە بیریان دێنێتەوە و دەڵێ: ”ئەزموونی سیاسی زۆر سەركردە دەریخستووە، ئەوەی بۆ مانەوە لە دەسەڵات لەگەڵ شەیتان هاوپەیمانیی ببەستێ، دواجار هەر شەیتان تەختوتاراجی تەفروتونا دەكات