گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای پشووی سەری ساڵ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکرێت.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی تائێستا خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە رانەگەیەندراوە، گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی پشووی سەری ساڵ و کۆکردنەوەی داهاتە بووە.
گوتیشی: “لە ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی عێراق تەنها دوو جار 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگ مووچەی دابەشکردووە”.
لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل گوتی: “لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە، کە ئەمە مافێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە، وەکو حکومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقین کە دەبێت ئەو 400 ملیار دینارە بنێردرێت”.
لە کۆبوونەوەی 13/12/2022، ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق به سهرۆكایهتی محهممهد شیاع سوودانی، بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ مانگهكانی 11 و 12ـی ئهمساڵ بۆ ههرێمی كوردستان رهوانه بكرێت.