پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 21, 2024

سێ تۆمەتبار بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 3 تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد كەبەنیاز بوون لەناو بازاڕدا ساغی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكردۆتەوە كە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەكاری 3 تۆمەتباریان بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد كەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بكەنەوە.
هەروەها پۆلیس روونیكردۆتەوە ، دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ساختەكاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەركەوت كەبڕێك پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بكەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەكانەوە دەستگیركران و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێبووە.
دەشڵێت: لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە