له‌مساڵدا زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له‌ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا كراوه‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئاماری سێكته‌ر و ژماره‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانیش له‌ هه‌ردوو سێكته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی پرۆژانەش لەڕێگەی سەرمایە و وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە بووە‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تەنیا لە ساڵی 2022ـدا دەست بە جێبەجێکردنی 89 پرۆژەی وەبەرهێنان كراوه‌، بە سەرمایەی دوو ملیار و 135 ملیۆن و 418 هەزار و 819 دۆلار لەسەر رووبەری دوو هەزار و 395 دۆنم زەوی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

سه‌باره‌ت ورده‌كاری زانیاری پرۆژه‌كان، ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه‌، 87 پرۆژه‌ لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بە سەرمایەی دوو ملیار و 79 ملیۆن و 121 هەزار و 19 دۆلار به‌ رێژه‌ی 97.36%ـی كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان جێبەجێکراون.

دوو پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش، یه‌كێكیان لەلایەن وەبەرهێنەرێکی لوبنانی بە سەرمایەی 48 ملیۆن و 97 هەزار و 800 دۆلار پرۆژەیەکی دیکەش لەلایەن وەبەرهێنەرێکی تورکی بە سەرمایەی هه‌شت ملیۆن و 200 هەزار دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، به‌ رێژه‌ی 2.64%ـی كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كان