حكوومه‌تی هه‌رێم: لەمساڵدا 89 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار ئەنجامدراوە

فه‌رمانگه‌ و میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەمساڵدا 89 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار ئەنجامدراوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌27ی12ی2022، له‌راگه‌یاندراوێكدا فه‌رمانگه‌ و میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و تەنیا لە ساڵی 2022دا دەست بە جێبەجێکردنی 89 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 2 ملیار و 135 ملیۆن و418 هەزار و 819 دۆلار لەسەر رووبەری 2 هەزار و 395 دونم زەوی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و زۆربەی ئەو پرۆژانەش لە ڕێگەی سەرمایە و وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە بووە.

سێکتەر و ژمارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان:
زۆربەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی ساڵی 2022 لە هەردوو سێکتەری بازرگانی و پێشەسازی بووە کە دابەشکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانیش بە پێی سێکتەر و سەرمایەکانیان بەم شێوەیە بووە:
– لە سێکتەری بازرگانی 26 پرۆژە بە سەرمایەی 227 ملیۆن و 285 هەزار و 811 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری بانک پرۆژەیەک بە سەرمایەی 4 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری تەندروستی 10 پرۆژە بە سەرمایەی 76 ملیۆن و797 هەزار و 187 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری پیشەسازی 26 پرۆژە بە سەرمایەی577 ملیۆن و 561 هەزار و 701 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری گەشتیاری حەوت پرۆژە بە سەرمایەی 153 ملیۆن و 255 هەزار و 550 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری فێرکردن حەوت پرۆژە بە سەرمایەی 74 ملیۆن و 736 هەزار و212 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری نیشتەجێبوون شەش پرۆژە بە سەرمایەی 922ملیۆن و 383 هەزار و 905 دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری وەرزشی پرۆژەیەک بە سەرمایەی 3 ملیۆن و 29 هەزار و 553دۆلار جێبەجێ کراوە.
– لە سێکتەری کشتۆکاڵ پێنج پرۆژە بە سەرمایەی 96 ملیۆن و 268 هەزار و 900 دۆلار جێبەجێ کراوە.

87 لە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی لە لایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بە سەرمایەی 2 ملیار و 79 ملیۆن و 121 هەزار و 19 دۆلار جێبەجێ کراون و پروژەیەک لە لایەن وەبەرهێنەرێکی لوبنانی بە سەرمایەی 48 ملیۆن و 97 هەزار و 800 دۆلار پرۆژەیەکی دیکەش لە لایەن وەبەرهێنەرێکی تورکی بە سەرمایەی 8 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

ڕێژەی %97،36 پرۆژەکانی وەبەرهێنان بە سەرمایەی خۆماڵی جێبەجێکراون و تەنیا %2،64 بە سەرمایە بیانی جێبەجێ کراون.

سەرمایەی پرۆژەکان و ڕێژەکەیان
89 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان لە ساڵی 2022 بە سەرمایەی 2 ملیار و 135 ملیۆن و 418 هەزار و 819 دۆلار لە سەر ڕووبەری 2 هەزار و 395 دۆنم زەوی بە پێی ئەم ڕێژەیەی خوارەوە لە سەرمایەی گشتی بۆ سێکتەرەکان جێبەجێ کراون:
– سێکتەری بازرگانی بە سەرمایەی 227 ملیۆن و 285 هەزار و 811 دۆلار، ڕێژەکەی %10،64 بووە.
– سێکتەری بانک بە سەرمایەی 4 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، ڕێژەکەی % 3،60 بووە.
– سێکتەری تەندروستی بە سەرمایەی 76 ملیۆن و 797 هەزار و187 دۆلار، ڕێژەکەی %3،60 بووە.
– سێکتەری پیشەسازی بە سەرمایەی 577 ملیۆن و 561 هەزار و701 دۆلار، ڕێژەکەی %27،05 بووە.
– سێکتەری گەشتیاری بە سەرمایەی 153ملیۆن و 255 هەزار و550 دۆلار، ڕێژەکەی %7،18 بووە.
– سێکتەری فێرکردن بە سەرمایەی 74 ملیۆن و 736 هەزار و212 دۆلار، ڕێژەکەی %3،50 بووە. 
– سێکتەری کشتوکاڵی بە سەرمایەی 96 ملیۆن و 268 هەزار و 900 دۆلار، ڕێژەکەی %4،51 بووە.
– سێکتەری نیشتەجێ بە سەرمایەی 922 ملیۆن و 383 هەزار و905 دۆلار، ڕێژەکەی %43،19 بووە.
– سێکتەری وەرزش بە سەرمایەی 3 ملیۆن و 29 هەزار و553 دۆلار، ڕێژەکەی %0،14 بووە.