کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەوا دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە رۆژهەڵاتى هەرێم وهەندێک ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، دروستبوونى تەم و مژ لە رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژهەڵات.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک :  16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  17 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18 پلەى سیلیزى