پەیامی پارێزگاری هه‌ولێر بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی كریستیان له‌ كوردستان، عێراق و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌ دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایی لە خوشك و برایانى مه‌سیحى لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان بەگشتیی و هه‌ولێری پایتەخت بەتایبەتی ده‌كه‌ین.

هيوادارين ئه‌م جه‌ژنه ببێتە‌ مایه‌ى ئارامى، خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى بۆ هه‌موو لایه‌ك و‌ پەرەپێدانی زیـاترى کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبوردەیی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر