ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس خۆپیشاندانی له دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندیی كولتووری (ئه‌حمه‌د كایا) ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، جارێكی دیكه ره‌وه‌ندی كوردی له پاریس خۆپیشاندانی له دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندیی كولتووری ئه‌حمه‌د كایا و كوژرانی سێ هاووڵاتیی كورد و برینداربوونی سێ هاووڵاتیی دیكه ئه‌نجامدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌یینی 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، کەسێکی تەمەن 69 ساڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چەکەوە هێرشیکردە سەر سەنتەرێکی رۆشنبیری کوردیی و ئارایشتگایەک و لەئەنجامدا، سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەوبارەیەوە رایگەیاند، بەڕوونی دیارە چەکدارەکە کەسانی بیانیی بەئامانج گرتووە.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، چەکدارەکە پێشتر شۆفێری شەمەندەفەر بووە و خانەنشین بووە، بەڵام “دڵنیا نین چەکدارەکە بەتایبەت خەڵکی کوردی بەئامانج گرتووە”.
پاش دەستگیرکردنی هێرشکارەکە و بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لەبارەی رووداوەکە، کوردانی دانیشتووی فەرەنسا و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکیان دژی ئەو هێرشە دەستپێکرد و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.
یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەی پاریس کوژرا، هونەرمەندێکی کوردە بەناوی (میر پەروەر).