دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سوپاسی مه‌سرور بارزانی دەکات

جۆرجا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە تویتێکدا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی “پێکەوە کاردەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هاوڵاتیانمان”.

جۆرجا مێلۆنی پاش گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئیتاڵیا لە تویتێکدا سوپاسی مەسرور بارزانی کرد و رایگەیاند، لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە بەشێكی دیکەی تویتەکەیدا نووسیویەتی “پێکەوە کاردەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی هاووڵاتیانمان و پەرەپێدانی هەماهەنگی ئابووریمان.”

دوێنێ هەینی 23ـی کانوونی یەکەمی 2022، جۆرجا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

لەم سەردانەیدا جۆرجا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، هەروەها تیمی راوێژکار و سەربازانی وڵاتەکەی لە هەولێر بەسەرکردەوە.