کەشناسی رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ (شەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2022)، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشدرا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی  ئەوەی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (2 تا 4) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەینێ (25ـی کانوونی دووەم) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16

سلێمانی: 14

دهۆک: 15

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 15

زاخۆ: 15

سۆران: 12

گەرمیان: 19