فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی فەرەنسا ئیدانەی هێرشەكەی سەر ناوەندێكی كلتوری كورد لەپاریس دەكات
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردییەكانی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بەو هێرشەی كرایە سەر ناوەندێكی كلتوری كورد لەپاریس رایگەیاند: ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییە دەكەین كە كرایە سەر ناوەندێكی ڕۆشنبیری كورد لەپاریس گیان لەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی چوار كەسی دیكەی لێكەوتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەین.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هاوكات ئێمە باوەڕیمان بەوە هەیە كە ئەم جۆرە كارە ڕەگەزپەرستانە ڕێگر نابێت لە پەیوەندییە مێژووییە لەمێژینەی نێوان گەلی كورد و فەرەنسا .
داواش لە هەموو ئەندامانی كۆمەڵگەی كوردی لە پاریس و سەرتاسەری فەرەنسا دەكات كە خۆڕاگری نیشان بدەن و ڕێگە بە لایەنە دادوەرییەكان بدەن ، ڕاستییەكان لەبارەی ئەم تاوانە قێزەونەوە بدۆزنەوە.
