پڕۆژەی گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ماوەی 75 رۆژ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی هەولێر دابین دەکات و زیاتر لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو لەخۆ دەگرێت، بۆیه شكانی بۆرییه‌كه لەماوەی رابردوودا، ده‌بووه كێشه‌یه‌كی گەورە بۆ بەشێکی زۆری دانیشتووانی هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی نزیکەی (21 ملیار دینار) بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ بە درێژیی 11 کیلۆمەتر، لە ئێستاشدا کارەکانی قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە دەستیپێکردووە، كه درێژیه‌كه‌ی 2 هەزار 750 مه‌تره و ده‌كه‌وێته نزیك وێستگه‌ی مارعۆدا.
روونکراوەتەوە، ئه‌و بۆریه‌ی پێشتر به‌كارهاتبوو له جۆری فایبه‌ر گلاس بوو، کە بەپێی پێوه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی فشاری ئه‌و په‌مپانه‌ی ناو وێستگه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، بۆیه ئه‌و به‌شەی زۆرجار تووشی شكان ده‌بوو، ئه‌و بۆڕیه‌ی ئێستا دانراوه له جۆری كاربۆن ستیله و به‌رگه‌ی 37 بار ده‌گرێت و كوالێتییه‌كه‌ی زۆر باشه، تیرەکەی 1500 ملیم مەترە و ئەستوورییەکەشی 14 ملیم مەترە، بۆرییەکان بە 5 چین لەحیم پێکەوە دەبەسترێنەوە.
بە تەواوبوونی کارەکان کێشەی شکانی بۆری ئیفراز سێ لە هەولێر کۆتایی پێدەهێنرێت، ماوه‌ی ته‌واوكردنی گۆڕینی بۆرییه‌كەش 90 رۆژە، به‌ڵام بڕیار وایه به 75 رۆژ به‌ڵێنده‌ر ته‌واوی بكات و قۆناغی دووه‌میش، كه له داهاتوو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.