چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كه‌شناسی: باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ئاماژه‌ی دا: ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێک له‌ ناوچه‌كانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێ بارانبارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری زیاتر بێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( 1 تــا 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كم ده‌بێت.

كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كردووه‌:-

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى