لە ساڵی ڕابردوودا ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بە هەر چوار قه‌زاكەیەوە: سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان، چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له سێكته‌ره جیاجیاكاندا تێدا جێبەجێكراوە. ژماره‌یه‌ك له پڕۆژه‌كانیش له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بن و ژماره‌یه‌كیشیان سه‌ره‌تای ساڵی 2023 دەگەنە ئەنجام.
قه‌زای سۆران
له‌و قه‌زایه‌دا 67 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر جێبه‌جێكراون، واتا ڕێژه‌ی 53%ـی پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌و قه‌زایەدا بووه.
قه‌زای مێرگه‌سۆر
28 پڕۆژه له سێكته‌ره جیاوازه‌كان لەو قەزایەدا جێبه‌جێكراون، ئەوەش به رێژه‌ی 22%.
قه‌زای رواندز
14 پڕۆژه جێبه‌جێكراون كە دەگاتە ڕێژه‌ی 11%.
قه‌زای چۆمان
18 پڕۆژەی تێدا جێبەجێكراوە، به ڕێژه‌ی 14%.
پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان به ڕێژه‌ی 5% له هه‌ر چوار قه‌زای ئیداره‌ی سۆران جێبه‌جێكراون، به‌جۆرێك بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ گونده‌كان 30% و بۆ شاره‌كان 70% بووه.
جۆری پڕۆژه‌كان
ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێكراون، دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر چه‌ند جۆرێك، به‌م شێوه‌یه:
پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان به ڕێژه‌ی 52%ـی پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی سۆرانی به‌ركه‌وتووه و به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر چوار قه‌زاكه:
– قه‌زای چۆمان 23% له شار و گونده‌كان
– قه‌زای سۆران 44%
– قه‌زای رواندز 11%
– قه‌زای مێرگه‌سۆر 22%
نزیكه‌ی 400 گوند ڕێگه‌ی ره‌ز و باخ و كوێستانه‌كانیان بۆ دروستكراوه و نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و گوژمه‌ی زیاتر له 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژه گه‌وره‌كانی ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان و ڕێگه‌ی گونده‌كان ته‌رخانكراوه، به‌شێك له‌م پڕۆژانه بریتین له ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی گونده‌كان كه ئه‌مانه‌ن:
– له شێخان به‌بڕی 206 ملیۆن و 824 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان جێبه‌جێكراون.
– له گوندی بابكێ به گوژمه‌ی 797 ملیۆن و 477 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان جێبه‌جێكراون.
– له گوندی گه‌زنه به گوژمه‌ی 300 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان جێبه‌جێكراون.
– لە بێخاڵ به گوژمه‌ی 101 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان جێبه‌جێكراوه.
– له بارزان – سه‌ڤره به گوژمه‌ی 1 ملیار و 130 ملیۆن و 620 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان جێبه‌جێ كراوه.
– جوندیان – كاولۆكان بڕی 99 ملیۆن و 498 هه‌زار دیناری بۆ پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان ته‌رخانكراوه.
– كه‌ڵه‌كێته به بڕی 949 ملیۆن و 575 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی لێ جێبه‌جێكراوه.
– پیران – مێرگه‌سۆر به گوژمه‌ی 1 ملیار و 899 ملیۆن و 110 هه‌زار دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی لێ جێبه‌جێ كراوه.
– ساوه گوژمه‌ی 1 ملیار و 115 ملیۆن و 799 هه‌زار دیناری بۆ پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان بۆ ته‌رخانكراوه.
– باژێڕ به گوژمه‌ی 110 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبانی لێ ئه‌نجام دراوه.
* پڕۆژه‌كانی باڵه‌خانه به ڕێژه‌ی 8% له هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێ كراون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یە:
– قه‌زای سۆران 63% پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به باڵه‌خانه‌ی لێ ئه‌نجامدراوه.
– قه‌زای چۆمان 7%.
– قه‌زای رواندز 11%.
– قه‌زای مێرگه‌سۆر 19%.
زیاتر له 20 بنكه‌ی ته‌ندرووستی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی بۆ ئه‌نجام دراوه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه‌ی سه‌روو 100 قوتابخانه نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
* پڕۆژه‌كانی ئاو به‌ڕێژه‌ی 13% له هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێكراون، به‌مشێوه‌یه :
– قه‌زای سۆران 56%ـی پڕۆژه‌كانی ئاوی به‌ركه‌وتووه.
– قه‌زای چۆمان 27%ـی پڕۆژه‌كانی ئاوی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
– قه‌زای رواندز 5%ـی پڕۆژه‌كانی ئاوی لێ جێبه‌جێ كراوه.
– قه‌زای مێرگه‌سۆر 12%ـی پڕۆژه‌كانی ئاوی لێ جێبه‌جێ كراوه.
* پڕۆژه‌كانی ئاوه‌ڕۆ به‌ڕێژه‌ی 10% له هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ی ئیداره‌ی سۆران جێبه‌جێ كراون.
– قه‌زای سۆران 48%.
– قه‌زای چۆمان 31%.
– قه‌زای رواندز 10%.
– قه‌زای مێرگه‌سۆر 11%.
نزیكه‌ی 30%ـی پڕۆژه گه‌وره‌كانی ئاوه‌ڕۆ ئه‌نجام دراون و گوژمه‌ی نزیكه‌ی 3 ملیار و 236 ملیۆن و 670 هه‌زار دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه، نموونه‌ی پڕۆژه‌كانیش بریتین له ئاوه‌ڕۆی سندووقی له دیانای كۆن و گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و گه‌ڕه‌كی برایه‌تی و جوندیان، هه‌روه‌ها درووستكردنی جۆگه‌ی كراوه له قه‌زای چۆمان و درووستكرنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌یلوول و درووستكردنی جۆگه‌ی كراوه له گوندی هه‌سنێ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه.
* پڕۆژه‌كانی سێكته‌ری كاره‌با به ڕێژه‌ی 12% له قه‌زاكانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبه‌جێ كراون، به‌م شێوه‌یه:
– قه‌زای سۆران 53%.
– قه‌زای چۆمان 13%.
– قه‌زای رواندز 18%.
– قه‌زای مێرگه‌سۆر 16%.
پڕۆژه جۆراوجۆره‌كانیش ڕێژه‌كانیان بریتین له 56% له قه‌زای سۆران، 11% له قه‌زای چۆمان، 28% له قه‌زای رواندز، 5% له قه‌زای مێرگه‌سۆر.
رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێن به‌م شێوه‌یه‌ن:
– 14 پڕۆژه به ڕێژه‌ی 33% له سه‌رەتای ساڵی 2023 كۆتاییان پێدێت.
– حه‌وت پڕۆژه به ڕێژه‌ی 16% له كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بن.
– 22 پڕۆژه به ڕێژه‌ی 51% كۆتاییان پێهاتووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022