ئەمساڵ زیاتر لە 740 تۆن خاشاک و پاشماوە لە هەولێر کۆکراوەتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تەنیا لە ساڵی 2022دا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 740 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوە كۆكراوەتەوە و چارەسەر و ژێر خاك كراوە.

وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەشدا، لەم پرۆسەیەدا نزیكەی 600 ئامێر ڕۆژانە كاری كۆكردنەوە و گواستنەوەیان كردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، لە چوارچێوەی پلانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە چارەسەركردنی خاشاك لە هەرێمی كوردستان دەدات، خەرجی كۆكردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خاشاك تەنیا بۆ یەك مانگ لە هەرێمی كوردستان، 10 ملیار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

سەبارەت بە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، ئەمساڵ لە سنووری شاری هەولێر بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، زیاتر لە 740 هەزار تۆن زبڵ و پاشماوەی جۆراوجۆر كۆكراوەتەوە و لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە چارەسەر و خراوەتە ژێر خاكەوە.

ھەواڵی زیاتر