بە پێی به‌دواداچوونی ڕۆژنامه‌ی “هه‌ولێر”، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كێشه و گرفته‌كانی كه له ئۆتۆمبێل دروست ده‌بن، هۆكاری به‌شێكی بۆ ڕێگه‌وبانه‌كانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باش نین؛ هه‌روه‌ها ڕۆن و به‌نزین كه ڕۆحی ئۆتۆمبێلە، له به‌شێكی ڕۆنفرۆش و به‌نزینخانه‌كاندا باش نین؛ هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش خودی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه له ئه‌وروپاوە دێنه هه‌رێم، زۆر رۆیشتوونە یان لێدراوه و هه‌وره‌ها كێشه‌ی مه‌كینه‌شیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه ده‌یكڕێت نازانێت و پێش بیكڕێت ناچێت ئۆتۆمبێله‌كه لە پشکنین بدات؛ جا ئه‌و هۆكارانه‌یە زوو په‌كی ئۆتۆمبێل بكه‌ویت.
حه‌بیب سلێمان، سه‌باره‌ت به پێشهانگاكانی ئۆتۆمبێل گوتی: “به‌داخه‌وه زۆربەی بایعشاری و خاوه‌ن مه‌عره‌زه‌كان عه‌یبی ئۆتۆمبێل ده‌شارنه‌وه و نایڵێن و له ناو مه‌عره‌زیش به‌س بۆیاغ و مەكینه فه‌حس ده‌كه‌ن، بۆیه نایزانن.” ده‌شڵێت:” راسته له عێراق رێگه به‌وه دراوه ئۆتۆمبێل بێت، بە تایبه‌ت ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی، به‌ڵام خۆی له ئه‌مریكا ده‌یبه‌ن بۆ سیكراپ و نابێت جارێكی تر به‌كار بێت بۆیه له مه‌زاد ده‌یفروشن. باشتر وایە ئەم جۆرە سەیارانە بکرێنە سیکراپ.
یوسف عومه‌ریش، كه خاوه‌نی تاكسیه‌كی سه‌نی بوو، ده‌ڵێت: “بەراستی وەستای زیرەک و لێهاتوو له سناعه هەیە، بەس هه‌قده‌ستیان زۆر گرانه و یارمەتی مشتەرییان ناده‌ن؛ ده‌شڵێت: “كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كڕێت ناچێت بیباته ئه‌و شوێنانه‌ی كه تایبه‌تن به پشكنینی ئۆتۆمبێل تا له زه‌ره‌ر و زیان به‌دوور بن، من خۆم له مه‌عره‌ز پێش ئه‌وه‌ی بیكڕم بردمه كۆمپانیای “ئۆتۆ ئیكسپێرم” و عه‌یبه‌كانی پێی گوتم و نزیکەی ١٠ گەڵام بۆ گه‌ڕایه‌وه.
حه‌بیب سلێمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، بوونی ئەو كۆمپانیا و سه‌نته‌رانه شتی باش و پێویستن لەلایەک ئیشی ئەو کەسانە کەشف ئەکات کە قەڵەمەکی لە گیرفانی نایە، خۆی کردیتە وەستا، بە ناو مەعرەزان کەوتیه و لەلایەکی دیكه‌وه خەڵک بەزەحمەت فێری لێ دەکرێت، ئه‌سڵه‌ن عه‌یبی ئۆتۆمبێل له ٣٠%ـی به ده‌ستی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د ره‌شید، كه له مه‌عره‌زان ده‌یویست ئۆتۆمبێل بكڕێت، ده‌ڵێت: “خاوه‌ن مه‌عره‌ز و بایعشارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له كاتی فرۆشتندا وه‌سفی ده‌كات جیاوازه له‌و وه‌سفه‌ی كه له كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلێك ده‌یكات ئەوه جگه له‌وەی فێڵ له كڕیار ده‌كات و ئه‌وه‌ش زۆریی بۆ دڵسافیی كڕیار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سیقه به فرۆشیار ده‌كات و بۆ بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م له ناو مه‌عره‌ز فه‌حس ده‌كات و دواتر بوی ده‌رده‌كه‌ویت فێڵی لێ كراوه بۆیه تووشی زه‌ره‌ر ده‌بێت. ده‌شڵێت: “زۆر گرنگه وریا بین له كاتی كڕین له شوێنی تایبه‌تمه‌ند و سیقه‌پێكراو سیاره‌كه فه‌حس بكه‌ین تا له زه‌ره‌ر و زیان دوور بین.
عه‌لی قه‌هوه‌چی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای “Otoexperim” ده‌ڵێت: “كۆمپانیاكه‌مان دوو ساڵه دامه‌زراوه و لقی سه‌ره‌كیمان له هه‌ولێره، كه ئه‌سڵی كۆمپانیاكه توركییه، بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل، كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا، پشكنینمان بۆ ١٥هه‌زار ئۆتۆمبێل كردووه و توانیومانه ٧٥ملیۆن دۆلار بۆ خه‌ڵكی بهگه‌ڕێنینه‌وه، ئێمه وه‌كو كۆمپانیا ته‌نیا پشكنین ده‌كه‌ین بۆ كڕیار و فرۆشیار، پێویسته كڕیار به‌ر له كڕینی ئۆتۆمبێل پشكنینی بۆ بكات تا لانی كه‌م بزانێت سه‌یاره‌كه چه‌ند ده‌هێنێت.
خاوه‌ن كۆمپانیاكه، باسی له‌وه‌یش كرد: “كه‌سانی وا هه‌بووه سه‌یاره‌ی له كۆمپانیاكان كڕیوه كه‌چی ورده كیشه‌ی هه‌ر هه‌بووه، بۆ نموونه هه‌یه بۆیاغی ئه‌ستووره و هه‌یشه پارچه‌ی گۆڕاوه، ئۆتۆمبێل هه‌بووه دوو پارچه بووه لێک دراوه.
سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له كوردستان و عێراقدا هەیە و كۆری و یابانی و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی مه‌رغوبه به پێی ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی لێدراوه و له دوبه‌ی چاك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان كۆری و یابانی به‌كار دێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی هه‌رزانه و هه‌روه‌ها له كاتی فرۆشتنه‌وه كه‌متر زه‌ره‌ری لێ ده‌كه‌ن.
له‌لای ئێمه نرخی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه كیشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رده‌كه‌ویت له كاتی پشكنیندا، ده‌توانین بڵێین ٨٥%ـی ئۆتۆمبێله‌كان كیشه‌یان هه‌یه له كوردستان.