هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری سەردانی حاجی حاجی ئیبراهیم دەکات و لە ڕەوشی تەندروستیی کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی دەپرسێتەوە

لە درێژەی سەردانەکاندا دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ھەریەک لە تێکۆشەرانی گەلەکەمان ( کەمال شاکر، حاجی حاجی ئیبراھیم و حەیدر فەیلی) ی کرد و هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن، تایبەت بەڕێزان کەمال شاکر و حەیدەر فەیلی، کە ماوەیەکە باری تەندرووستییان ناجێگیرە.
بەجیا لە هەریەک لەو دیدارانەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دوایین ڕووداو و پێشھاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیانەوە هەر یەک لەو تێکۆشەرە ناسراوەنە خۆشحاڵبوون بە سەردانەکە و ھیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێ بۆ دکتۆر سالار عوسمان خواست.