بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، تاوەكو 19ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، 184 هەزار و 347 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پرۆسەكەش لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت.
لە سنووری پارێزگای هەولێر، 9 ملیۆن 924 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 49 هەزار و 620 خێزان، سوودمەندبوون و لە سنووری پارێزگای دهۆك، 10 ملیۆن و 641 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 53 هەزار و 208 خێزان، سوودمەندبوون و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش، 16 ملیۆن و 303 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 81 هەزار و 519 خێزان، سوودمەندبوون.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی تەرخانكردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابینكردووە. هەروەها پاڵپشتیی حكومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێك دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەكەی دەدەن.