هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كەشناسی: سبەی ئەگەری نمە باران لەهەندێ ناوچەكان لەكاتەكانی ئێوارەدا هەیە

كەشناسی: سبەی ئەگەری نمە باران لەهەندێ ناوچەكان لەكاتەكانی ئێوارەدا هەیە
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە پێشبینی كراوە ..
ئەمڕۆ چوار شەممە      21- 12- 2022  
كەش/ ئاسمان لە نێوان  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت  .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 10 –  15 ) كم/ك  دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێت بەراورد بە  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 –  10 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە      22 – 12 – 2022
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لەهەندێ كاتدا هەوری تەواو دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە لەكاتەكانی ئێوارەدا .
پلەكانی گەرما /  نزم دەبێتەوە  بە بەراوورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 –  20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكوری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 –  10 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  16 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك     :  15 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  15 پلەی سیلیزی
سۆران    :  10 پلەی سیلیزی
هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە پێشبینی كردووە شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ و هەورەبروسكە كە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات ، ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوامی هەبێت.