پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی گرنگی بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌21ى12ى2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌:  سەرجەم هاووڵاتییان وشۆفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا لەڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی2022/12/22 ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەفەرمانگەی هاتوچۆی هەولێر بەگشت بەش و هۆبەکانیەوە ڕادەگیرێت، تا ڕۆژی2023/1/2، بەهۆی تەواوبوونی ساڵی ژمێریاری.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەکەین کە لەو ماوەیەدا سەردان نەکەن، هه‌ر بابەتێکیش لەو ماوەی ڕاگرتنە بەسەربچێت، وەکو ساڵیانەو مۆلەت و ماوەی تۆمارکردن، لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، وەهیچ کەسێک توشی سزادان نابێتەوە.