لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان، ئهمڕۆ سێشهم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی ملیارێک و 30 ملیۆن و 500 هەزار دینار دا.
ئهو زیاتر له ملیارێك دینارهش بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆکه بە مەبەستی گۆڕین و کڕینی پێداویستی و نوژەنکردنەوەی سیستەمی پرۆژەکەیه.
گوژمهكهش لە سەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک دەبێت.