ئه‌مڕۆ سێشه‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرینگی ئاو له شاری كۆیه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، پڕۆژه‌كه‌ش زیاتر له ملیارێك دیناری بۆ ته‌رخانكراوه.
لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 112 ملیۆن و 786 هەزار دینار.
دابینكردنی بڕه پاره‌كه‌ش بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان) لەخۆ دەگرێت.