سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ھە‌واڵێكی خۆش دە‌ربارە‌ی ٤٠٠ملیار دینارە‌كە‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/12/2022، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، راگەیاند:”نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق.”

ئاماژەی بەوەش دا: “پاش تەواو بوونی ڕێکارە ئیدارییەکان 400 ملیارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.”