سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 12ـی 2022 پەیامێکی پیرۆبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی قەتەر لە میوانداریکردنی جامی جیهانیی 2022 بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە “پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە مەزنە لە دەوڵەتی قەتەر و خاوەنشکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و گەلی قەتەر دەکەین، کە لەمیوانداریکردن و ڕێکخستنی پاڵەوانییەتی جامی جیهانیی فیفا 2022 بەدەستیهێنا.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە کە “ئەم سەرکەوتنە درەوشاوەیە جێی شانازی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە، کۆتاییەکەشی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەر بوو، هەزار جار پیرۆزە.”