ڕۆژی دووشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە.