بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە: “ئێوارە ئەمڕۆ یەکشەممە 18/12/2022، لەسەر ڕێگەی نێوان (کەلار – ڕزگاری) ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (تویوتا پیکاب و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە) ڕوویدا و لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون”.
ئەوەش خراوەتە روو: “بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا”.
روونیشکراوەتەوە کە تیمی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە.


