کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی نوێ لێبوردنی گشتیی بۆ زیندانییان دەردەچێت، گوتیشی: “لیژنەی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پرسە پێکهێنراوە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “لیژنه‌كه نوێنەری هه‌ر یه‌ك له سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمەرگە، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی تێدایە، کە ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکن، بۆ ئەوەی بتوانرێ لەسەر بنەمای ئەو پڕۆژەیە لێبوردنی گشتی دەربکرێت.”
